لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە پێکهێنرا



لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکە دەستپێکرد، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە دووز خورماتوو کەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاسر وەتوت، ئەندامی لیژنەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “بەغداد الیوم” ڕایگەیاند، هەندێک جموجۆڵ لە نێوان ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەماندا هەیە، بە ئامانجی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ زانینی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرە عێراقییەکانی سەر بە سوپا و هێزی ئاسمانی لەم دواییانەدا”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، لەکاتی ئەرکدا لە دووزخورماتوو بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکییەوە هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە، ئەفسەرێک گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش برینداربوو.

تەیف سامی داوا لەفەرمانبەرەکانی دەکات بۆ پێدانی مووچە ڕۆژانی پشوش دەوام بکەن
پێشت تەیف سامی داوا لەفەرمانبەرەکانی دەکات بۆ پێدانی مووچە ڕۆژانی پشوش دەوام بکەن
حزبی شیوعی: دەنگی ئێمە نەبووایە کورد کورسییەکی لە کەرکووك لەدەست دەدا
دواتر حزبی شیوعی: دەنگی ئێمە نەبووایە کورد کورسییەکی لە کەرکووك لەدەست دەدا
ەیوەندیدار