شەپۆلی سەرما و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانێکی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکات، تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەکە سبەینێ ھەینی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو، لە کاتژمێرکانی سەرەتای بەیانی-دا بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکات و بە درێژای ڕۆژ بارانێکی بەردەوام و مامناوەند لە ناوچە شاخاویەکاندا دەبارێت، ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، ھەولێر، دھۆک و ھەڵەبجە لە نێوان کاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ ئەگەری بارانی ڕێژە مامناوەند و پچر پچر دەبێت و لە سەنتەری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان نمە بارانێکی کەم و پاشان لە کاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە کاریگەری کەم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەندێک کات نمە باران دەبێت و لە شەودا باران بە ڕێژەی مامناوەند دەستپێدەکاتەوە، بای باشور و باشوری ڕۆژھەڵات زۆربەی کاتەکانی سبەینێ چالاک دەبێت بە خێرای ١٥ تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ پلە بەراورد بە ئەمرۆ نزمدەبێتەوە.

ئاراس جەبار، وتیشی، ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە کاریگەریەکانی زیاتر و چالاکتر دەبێت.

 

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی دێت
پێشت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی دێت
سامانە سرووشتییەکان؛ نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون
دواتر سامانە سرووشتییەکان؛ نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون
ەیوەندیدار