سامانە سرووشتییەکان؛ نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوت سوودمەند بوون



 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 192 ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بەسەر هاووڵاتیان دابەشکردووە، بەجۆرێک نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ڕۆژی (18-ی کانوونی یەکەمی 2023)، زیاتر لە 192 ملیۆن لیتر نەوتی سپیبەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە.

 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، تائێستا نزیکەی 962 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون کەدەکاتە نزیکەی (75%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک هەولێر؛ نزیکەی 85%، سلێمانی؛ نزیکەی 67% و دهۆک؛ نزیکەی 73%.

 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی سامەنە سرووشتییەکان، لە هەولێر، زیاتر 81 ملیۆن لیتر، لە سلێمانی، زیاتر 70 ملیۆن لیتر، لە دهۆک، نزیکەی 41 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە.

شەپۆلی سەرما و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی سەرما و باران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ئەگەر خەوت ناڕێکەو بەردەوام خەبەرت دەبێتەوە ئاگادار بە!
دواتر ئەگەر خەوت ناڕێکەو بەردەوام خەبەرت دەبێتەوە ئاگادار بە!
ەیوەندیدار