وەرگەڕانی زستانە و شەوی یەڵدا چییە؟
یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانی ئەمساڵ دیاریكرا



شارەزایەكی كەشناسی هەرێم ئاشكرای دەكات، بەپێی پێوانە فەلەكییەكان سبەینێ‌ پێنج شەممە یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانە. بەمەش ئەمشەو دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ لە نیوەگۆی باكووری زەوی “شەوی یەڵدا” و سبەینێ‌ دەبێتە كورتترین ڕۆژی ساڵ.

بە پێی پێوانە فەلەكییەكان، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21- 12- 2023 تیشكی خۆر بە شێوەیەكی ستوونی دەبێت لەسەر (خولگەی گیسك) لە نیوەگۆی باشووری زەویدا و ماوەی ڕۆژ دەگاتە درێژترین ڕۆژی ساڵ و ئەمشەوی دەبێتە كورتترین شەو، بەڵام لە نیوەگۆی باكووردا ماوەی ڕۆژ دەگاتە كورتترین ئاستی خۆی و ئەمشەویش دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ، كە بە “شەوی یەڵدا” ماسراوە و بە پێچەوانەوە لە وڵاتانی نیوەگۆی باشوور دەبێتە درێژترین ماوەی ڕۆژ.

سەبارەت بە نیوەگۆی باكوور، ئەو دیاردەیە ناسراوە بە (وەرگەڕانی زستانە) و خۆر دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی لە ئاسمانی نیوەگۆی باكووردا، بە پێچەوانەی نیوەگۆی باشوور، كە دیاردەكە ناسراوە بە (وەرگەڕانی هاوینە) و خۆر تیایدا دەگاتە بەرزترین ئاست لە ئاسمان و لە كاتی نیوەڕۆدا.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانی ئەمساڵ دەستپێدەكات و ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیكترین خاڵ.

ئەو گۆڕانكارییەی ڕوودەدات لە پلەكانی گەرما و وەرگەڕانی (زستان و هاوینە) دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تیشكی خۆر لەسەر ڕووی زەوی نەوەك دووری یان نزیكی لە خۆرەوە.

بانکێک سەرجەم حەواڵەکان ڕادەگرێت
پێشت بانکێک سەرجەم حەواڵەکان ڕادەگرێت
دوو ڕووداوی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
دواتر دوو ڕووداوی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
ەیوەندیدار