دوو ڕووداوی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە



بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان و شێلان لە گەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار، دوو کەس برینداربوون، كە یەکێکیان منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوار شەممە) لەگەڕەکی بەردەسور بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆوە دوو کەس برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوی یەکەم لەجۆری شێلان بوو، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆر (کیا بینگۆ) لەگەڕەکی بەردەسور لە منداڵێک دەدات و برینداری دەکات، كە منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٩یە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕووداوێکی تری هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەگەڕەکی بەردەسور لەنێوان پاسێک و ماتۆڕ سکیلێکدا ڕوویدا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربووە، كە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦ە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی هەردوو ڕووداوەکە بەردەوامە.

وەرگەڕانی زستانە و شەوی یەڵدا چییە؟<br>یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانی ئەمساڵ دیاریكرا
پێشت وەرگەڕانی زستانە و شەوی یەڵدا چییە؟<br>یەكەم ڕۆژی وەرزی زستانی ئەمساڵ دیاریكرا
حکومەتی هەرێم داوای مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات
دواتر حکومەتی هەرێم داوای مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار