کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادی کردووە



 

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ”ی نەرویجی کە لەبواری بەرهەمهێنانی نەوتدا لە هەرێمی کوردستان کاردەکات ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە رێگە پیدراون زیادی کردووە و لەم مانگەدا (کانونی یەکەم) بەتێکڕا ڕۆژانە ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە.

لەکۆی ئەو نەوتەی بەرهەمهێنراوە نزیکەی ٪٤٠ بەپشکی کۆمپانیا نەرویجییەکە دادەنرێت  هەربەرمیلێک بە ٣٠  بەکڕیارە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت هەموو ئەم جۆرە فرۆشتنانە مەرجدارن لەسەر پارەدانی پێشوەختە بە دۆلاری ئەمریکی بۆ DNO ئەوەش لەپێناو نەهێشتنی هەر مەترسییەک لەکاتی دواکەوتنی پارەکەدا.

سەرەڕای فرۆشتن بە کڕیارە ناوخۆییەکان لەدوای داخستنی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان – تورکیا کۆمپانیاکە خەرجی وەبەرهنانی کەم کردووەتەوە، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بێژەن مۆساڤار ڕەحمانی ئاماژە بەوەدەکات “ئەمانە بواری هەستانەوەن و دی ئێن ئۆ کۆمپانیایەکی بەهێزە دەشڵێت: “تەنانەت لەگەڵ ئەوەی نرخی فرۆشتنی ناوخۆیی نزمە ونیوەی ئەو نرخەیە کە بەتورکیا دەفرۆشرێت بەڵام هێشتا وەک سەرچاوەی داهاتی کۆمپانیاکە دەژمێردرێت”.

باسی لەوشکردووە، ئەوان لەوبڕوایەدان ئەو گرفتانەی لەبەردەم کۆمپانیاکەیان و کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکەدا دروستبوو کۆتایین دێت و جارێکی دیکە کەرتی بازرگانی لەکوردستان بەرەو پێشەوە دەبەنەوە و دەیگەیەننەوە ئاستی دوو دەیەی ڕابردوو، وتیشی، کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ” لەپلانیدایە لەساڵی ٢٠٢٤دا بیرێکی دیکەی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچەی بەعشیقە هەڵبکەنێت کە لەساڵی ٢٠١٩ـــەوە دۆزراوەتەوە.

کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ” خاوەنی ڕێژی ٪٧٥ی پشکەکانی کێڵگەی تاوکێیە و بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی گەنەڵ ئینێرجی تورکیدا کاری تێدا دەکەن.

دەستەی دەستپاکی: ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵیمان داوەتە دادگا
پێشت دەستەی دەستپاکی: ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵیمان داوەتە دادگا
یەکێتی: پێنج کورسی کەرکووکمان مسۆگەر کردووە و پارێزگاریش لەخۆمانە
دواتر یەکێتی: پێنج کورسی کەرکووکمان مسۆگەر کردووە و پارێزگاریش لەخۆمانە
ەیوەندیدار