یەکێتی: پێنج کورسی کەرکووکمان مسۆگەر کردووە و پارێزگاریش لەخۆمانە



لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا پێنج کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان مسۆگەر کردووە و بەرەو بەدەستهێنانی کورسی دیکەش دەچن، سەبارەت بە پارێزگاری داهاتووش جەختیکردەوە لەوەی کورد و یەکێتی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا یەکێتی پێنج کورسی (لە کۆی 15 کورسی) ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی مسۆگەر کردووە و بەرەو بەدەستهێنانی کورسسیەکی دیکەش دەچێت.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری داهاتووش، ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاند بە پێی ئەنجامەکان پارێزگاری داهاتووی کەرکووك کورد دەبێت و لە نێو کوردیشدا یەکێتی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی پۆستی پارێزگار دەبێتە مافی یەکێتی، بەڵام بەشداری بە پێکهاتەکانی دیکەش دەکات لە ئیدارەدانی پارێزگاکەدا.

بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوبکاتەوە.

کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادی کردووە
پێشت کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادی کردووە
خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە
دواتر خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێکردەوە
ەیوەندیدار