دەستەی دەستپاکی: ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵیمان داوەتە دادگا



دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەنێت “لە ساڵی ٢٠٢٣دا لێکۆڵینەوەیان لە هەزار و ١٠ دۆسیەی گەندەڵی کردووە و ٢٣٠ دۆسیە ڕەوانەی دادگا کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لە ساڵی ٢٠٢٣، هەزار و ١٠ دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە و ٢٣٠ کەیس ڕەوانەی دادگا کراون، لە ماوەی پێنج ساڵیشدا، ٨٩٧ دۆسیەی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا تایبەتەکان کراون.”
وتیشی: “لە دوای دەرکردنی یاسای چاکسازی؛ ١٧٨ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی سزا دراون كە هاووڵاتی تا پلەی وەزیری تێدا بووە. لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٣ پێشكەوتنێكی زۆر باش لە دژایەتیكردنی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە هەبووە؛ لەو ماوەیەدا چوار ڕاپۆرتی وردمان داوەتە لیژنەی باڵای چاكسازی و بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیانە بەردەوامە.”
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی وتیشی:”لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون پێویستییان بە هاوكاریی داواكاری گشتی و فەرمانگەی یاسایی و وەزارەتەكان هەبووە، بۆیە ئەو لایەنانەش كەموكورتییان نەنواندووە و بەدەم جێبەجێكردنی پرۆسەی دژایەتیكردنی گەندەڵییەوە هاتوون.”

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات کوژرا
کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادی کردووە
دواتر کۆمپانیای DNO: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیادی کردووە
ەیوەندیدار