چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن

  • 92 بینین

لە شاری هەولێر 14 پڕۆژە ی خزمەتگوزاری بە گوژمەی نزیكەی 503 ملیۆن دینار جێبەجێ‌ دەكرێن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردووەتەوە، “ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (502,934,000) دینار، بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری پەرەپێدانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ سێكتەری شارەوانی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری، گوژمەی پرۆژەكانیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

وەزارەتەكە دەڵێت، بەشێكی پرۆژەكان پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و دروستكردنی كابینە لە پرۆژەی ئیفراز3 و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ڕۆشنبیری، گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 92/ بەرانبەر پاركی قوتابیان و دانانی تۆڕی ئاو و بەستانی لەگەڵ بیر لە باغمرە شەهاب لە دارەتوو، درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی بەختیاری و گەڕەكی كوێستان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بیرەكانی هاوكاری و زیلان، قیرتاوكردنی چەند شەقامێك لە كەسنەزان و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باكوور، لەگەڵ گۆڕین و دابەزینی تۆڕی لە دارەتوو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك، لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری.

ژینگەی عێراق لە مەترسیدایە
پێشتر ژینگەی عێراق لە مەترسیدایە
لێپرسینەوە لەسوودانی دەكرێت
دواتر لێپرسینەوە لەسوودانی دەكرێت
پەیوەندیدار