لە بنكەیەكی دەنگدان بوو بە تەقە



سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدانی بەغدای پایتەخت شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەكان تەقەیان كردووە بۆ بڵاوەپێكردنی هاووڵاتیان.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، “لەناو ناوچەی تاجی – گوندی ئەلبەسام، لە ناو قوتابخانەی ئەلمروج ئەلخەدرە (ناوەندی هەڵبژاردن) کە دەکەوێتە ناو ئەو ناوچەیە، شەڕ لەنێوان هاووڵاتیانی دەنگدەر ڕوویدا و لە نزیك ناوەندی دەنگدان گردبوونەوەیەکی زۆری دەنگدەران ڕوویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێزە ئەمنییەکان ناچاربوون تەقە بکەن بۆ بڵاوەپێکردنی هاووڵاتیان”.

ڕاشیگەیاندووە، ٦ کەس لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیر كراون و بەرەو ناوەندی پۆلیس براون بۆ ڕادەستكردنیان بە ڕێكاری یاسایی.

بە ڤیدیۆ؛ لە كەركوك خۆپیشاندانە و خەڵك لە دەنگدان بێبەش كراون
پێشت بە ڤیدیۆ؛ لە كەركوك خۆپیشاندانە و خەڵك لە دەنگدان بێبەش كراون
سیسی بۆ جاری سێیەم بووەوە بە سەرۆكی میسر
دواتر سیسی بۆ جاری سێیەم بووەوە بە سەرۆكی میسر
ەیوەندیدار