كۆمسیۆن ڕێژەی دەنگدانی بڵاوكردەوە



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی دەنگدانی تاوەكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە، كە كەمترین ڕێژە تۆماركراوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەپێی ڕاپۆرتی نیوەڕۆی سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان لەسەرتاسەری وڵاتدا، ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدان گەیشتۆتە 17%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر 6ی ئێواررە پڕۆسەی دەنگدان كۆتایی دێت و بەهیچ شێوەیەك كاتی دەنگدان درێژناكرێتەوە و ڕاستەوخۆ ئامێرەكانی ئەلیكترۆنی دەنگدان دەكوژێنەوە و ڕاپۆرتی خۆیان پێشكەش دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ سەرپێچییەك تا كاتی نیوەڕۆ لە هەڵبژاردنەكان تۆمار نەكراوە و لقەكانی كۆمسیۆن هیچ سكاڵایەكیان بەدەست نەگەیشتووە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردۆتەوە، 20 كەسیان دەستگیر كردووە، كە لە نزیك ناوەندەكانی دەنگدان بانگەشەی هەڵبژاردنییان كردووە.

كەمی ڕێژەی گشتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بە ناوچە كوردستانیەكانیشەوە بۆتە جێگەی هەڵوێست و شۆكی حزبە سیاسییەكان و چەندین پەیام ئاڕاستەی هاووڵاتیانی عێراق كراوە تاوەكو بچن دەنگ بدەن.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی كۆمسیۆن، زۆرترین ڕێژەی دەنگدان لە كەركوك بووە و گەیشتۆتە 23% و كەمترینیش لە بەغدا (روسافە) بووە، كە 9% بووە.

No description available.

تەیف سامی بۆ بودجە دواهەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت تەیف سامی بۆ بودجە دواهەڵوێستی ڕاگەیاند
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار