“بۆ درێژەدان بە کوردستانیبوونی کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان دەنگ بدەن”



پارێزگاری سلێمانی داوا لە دەنگدەرانی کورد دەکات لە پێناو درێژەدان بە کوردستانیبوونی کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکاندا بەشداری لە دەنگداندا بکەن.

ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێامنی پەیامێکی بە بۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بە تایبەتیش لە کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ کەرکووك و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان و کورد، ڕاپرسیی و چارەنووسە.

پارێزگاری سلێمانی داواشی لە دەنگدەرانی کورد کرد “مەردانەو کوردانەو نیشتمانیانە” لە پێناوی کوردستاندا، بەشداری دەنگدان بکەن نەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی حیزبڕانیی شکستخواردوو.

دەقی پەیامەکەی پارێزگاری سلێمانی:

کەرکووك؛ هەناسەو ژینمی

بەرزو شەکاوە بێت ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە ئاڵای کوردستان بە بڵندیی بمێنێتەوە؛ دەربڕی ڕەسەنایەتیی و شارستانییەت و قوڵایی مێژوویی و ئامادەیی و بوون و مان و هەبوونمان و قوربانیی و شەهیدو تێکۆشان و بەردەوامبوونمان بێت؛ دەبێت بەردەوام لە خەمی پاراستنی خەوو خولیاو خواست و ویست و شکۆی مرۆڤی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان و ئیرادەو ئامانجی نیشتمانیماندابین، تەباو پەناو پشتی یەکبین، بۆیەکبژین، بەیەکنەژین.

کاتی ئەوەیە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق؛ کە بۆ کەرکووك و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان و کورد، ڕاپرسیی و چارەنووسە، مەردانەو کوردانەو نیشتمانیانە بەشداری بکەین، بۆ ئەوەی خیانەت لە ئەمانەت نەکەین، بۆ ئەوەی کوردستانیبوونی کەرکووك و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان درێژە پێبدەین، لە پێناوی کوردستاندا، نەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی حیزبڕانیی شکستخواردوو، لە پێناوی پاراستنی ڕابردووی پڕ قوربانیی و ئێستاو ئایندەی نەوەکانماندا، نەک بۆ ململانێی حیزبەکان و خولانەوەی بێهودە لە بازنەیەکی داخراودا.

ڕۆژی ئاڵا؛ بە جوامێریی و شکۆمەندیی و گیانی زیندووی بەرپرسیارێتیی خۆتان بکەن بە ڕۆژی سەرخستنی کەرکووك و ناوچە لە کوردستان دابڕێنراوەکان.

بیرتان بێت؛ کەرکووك؛ وێڵداشی کوردستانیبوونی خۆی بە کوردستانەوە نەبڕیوە، نەکەن، خەمساردانە، کەمتەرخەمانە، نەزانانە؛ کەتەرو نەشتەرو خەنجەر؛ لە پشت و وێڵداشی کەرکووك بدەن.

ئومێد سه‌باح: هەموارکردنەوەی یاسای بودجە گرفتی مووچە چارەسەر دەکات
پێشت ئومێد سه‌باح: هەموارکردنەوەی یاسای بودجە گرفتی مووچە چارەسەر دەکات
دۆلار جارێکی دیکە دابەزی
دواتر دۆلار جارێکی دیکە دابەزی
ەیوەندیدار