دۆلار جارێکی دیکە دابەزی



لە دوینێوە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە، زیاتر لە دوو هەزاری لێ بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ماوەی چەند مانگێک دەبێت بەو نرخە مامەڵەی پێوەنەکراوە.

لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٤ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، بانکی ناوەندی بڕی ٢١ ملیۆن دۆلاری بە نەقد خستەبازاڕەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆییەکان بە دینار ئەنجامدەدرێن، مامەڵە بازرگانییە دەرەکییەکانیش بە دراوەکانی دیکەی جگە لە دۆلار ئەنجامدەدرێت.

هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی کە لە ساڵی ٢٠٢٤ ەوە دۆلار بۆ عێراق بنێرێت.

“بۆ درێژەدان بە کوردستانیبوونی کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان دەنگ بدەن”
پێشت “بۆ درێژەدان بە کوردستانیبوونی کەرکووك و ناوچە دابڕێندراوەکان دەنگ بدەن”
بومەلەرزەیەک ئیستەنبوڵی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەک ئیستەنبوڵی هەژاند
ەیوەندیدار