سودانی بڕیارێکی بۆ دەنگدان دەرکرد



سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییەکی نوێی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەرکرد بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ مارمەندانیان بکەن دەنگی خۆیان بدەن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 17 ی کانوونی یەکەمی 2023،باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێنمایی کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکانی کەرتی تایبەتی کرد کە لە عێراق کاردەکەن، بۆ ئەوەی بوار بۆ کرێکارەکان و کارمەندەکان بکەنەوە کە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئاسانکاری تەواویان بۆ بکەن بۆ ئەوەی دەنگەکانیان بدەن و مافی بەشداریکردنیان لەو پرۆسەیەدا هەبێت”.

سبەینێ 18 ی کانوونی یەکەم پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هاوکات دوێنێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات، و بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن جیاکردنەوە و ئاشکراکردنی ئەنجامەکان لەدوای 24 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی پرۆسەکە دەخرێتە روو.

هیچ ئاهەنگێک لەم ناوچەیەی هەرێم بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادرێت
پێشت هیچ ئاهەنگێک لەم ناوچەیەی هەرێم بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادرێت
ئەو پارەیەی لە فۆڕمی حاجییان وەرگیراوە چەندە و چی لێ‌ دەكرێت؟
دواتر ئەو پارەیەی لە فۆڕمی حاجییان وەرگیراوە چەندە و چی لێ‌ دەكرێت؟
ەیوەندیدار