ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنماییەکانی سەبارەت بە بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دەرکرد.

ئەمینداریەتی گشتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “وەزارەت و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت و قایمقامیەتەکان سەرجەم کادرە کاراییەکانیان ڕاسپاردووە کە لێکۆڵینەوە لە (Debit Cards) بکەن، بۆئەوەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی خراپ ئەو کارتانە بەکارنەهێنن، ڕاستەوخۆ لەلایەن خۆیان یاخود بە پێدانی بە کەسانی تر و دڵنیابن لە سەلامەتی بەکارهێنانیان بۆ ئەو مەبەستە تایبەتانای کە پێیان سپێردراوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق”.

ڕاشیگەیاند، “ئەمە دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی ئەم کارتانە دێت بە پڕکردنەوەیان بە بڕێک پارە کە زیاترە لە بڕی مووچەی مانگانەی کارمەندەکە بە زیادکردنی باڵانسی ئەکاونتەکە، کە کارتی بانکی بەستراوەتەوە بە بڕە پارەیەک کە لە داهاتی مانگانە زیاترە و ناگونجێت لەگەڵ سەرچاوەی داهاتەکەی کە لە فۆڕمی کڕیارەکەت بناسە (KYC) ڕاگەیەندراوە”.

هاوکات بەکارهێنانی کارت لە دەرەوەی عێراق لە مامەڵەکاندا دەکەوێتە چوارچێوەی پراکتیکەکانی ساختەکاری دارایی.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆیە خاوەن کارتەکە بەرکەوتەی لێپرسینەوە و ڕێکارە یاساییەکان دەبێت لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر (٣٩ی ساڵی ٢٠١٥).”

ڕوونكردنەوە سەبارەت بە پشووی سبەینێ‌ دەدرێت
پێشت ڕوونكردنەوە سەبارەت بە پشووی سبەینێ‌ دەدرێت
بافڵ تاڵەبانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار