بافڵ تاڵەبانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕۆژی ئاژاڵی کوردستان ڕایگەیاند، ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە رۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دەست لەسەر دڵ بەرانبەر ئاڵای كوردستان دەوەستین و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەكەینەوە كە لەپێناو سەرفرازیی كورد و شەكانەوەی ئاڵاكەماندا گیانی خۆیان بەختکرد”.

‏‎ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەركی هەموولایەكمانە پێكەوە لەژێر سایەی ئاڵا پیرۆزەكەماندا بە ڕۆحێكی نیشتمانی و كوردانەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر، قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان و بڵاوكردنەوەی پەیامی ئاشتی بكەین، بێگومان ئەمە تەنیا رێگەیەکە تاوەكو بتوانین ڕۆحی شەهیدانمان شاد بكەین و وەڵامی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكە خۆشەویستەكەمان بدەینەوە”.

 

ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە
لاهور شێخ جەنگی: میللەتەکەمان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەچەوسێندرێتەوە
دواتر لاهور شێخ جەنگی: میللەتەکەمان لە ژێر ئاڵای کوردستاندا دەچەوسێندرێتەوە
ەیوەندیدار