رووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكەوتەوە



 

لە ئاكامی پێكدادانی بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێك لە قەزای ئیلیچ سەر بە پارێزگای ئەرزینجانی توركیا، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی دیكەش برینداربوون.

رووداوەكە لەسەر رێگای ئیلیچ-كەمالییە روویدا كە تیایدا بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی بەریەككەوتن.

لە رووداوەكەدا، كەسێك لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەست دا و كەسێكی دیكەش كە برینەكەی سەخت بوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هاوكات حەوت كەسی دیكە كە لە رووداوەكەدا برینداربوون، بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئیلیچ و ئەرزینجان و لەژێر چارەسەری پزیشكیدان.

ئاماژە بەوەیش كرا كە ژمارەیەك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو دەدرێت
پێشت هۆشداری لە كەمبوونەوەی ئاو دەدرێت
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارباژێڕ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
دواتر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارباژێڕ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
ەیوەندیدار