بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارباژێڕ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو


له‌ڕوداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌گوندێكی سنوری ناحیەی گاپیڵۆن هاووڵاتییه‌ك كوژرا و كوڕه‌كه‌شی برینداربوو، بکوژەکەش هەڵهاتووە.

كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گاپیلۆن، راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی له‌هاووڵاتییه‌ك كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ و كوشتویه‌تی، پاشانیش ته‌قه‌ی له‌كوڕی هه‌مان هاووڵاتی كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ و برینداری كردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە،دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و هێزەئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

رووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكەوتەوە
پێشت رووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكەوتەوە
کەی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پرکردووەتەوە؟
دواتر کەی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پرکردووەتەوە؟
پەیوەندیدار