کەی ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەندرێت کە فۆڕمیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون پرکردووەتەوە؟



سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە بەوەدەکات کە دوای هاتنی ساڵی نوێ دەست بە جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمیان بۆ 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پڕکردووەتەوە و دەڵێت:” راستەوخۆ ناوەکان رادەگەیندرێت”.

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنە پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانە بکەن کە خۆیان بۆ 20 هەزار یەکە نیشتەجیبوونەکان تۆمارکردووە.

بە وتەی د. محەممەد شوکری، پێکهێنانی ئەو لیژنانە بۆ ئەوەیە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکەن کە شایەنی وەرگرتنی ئەو یەکانەن، چونکە لە یەک ماڵدا زیاتر لە کەسێک ناوی تۆمارکردووە، بۆیە لیژنەکە کار لەسەر جیاکردنەوەی ئەو ناوانە دەکات.

لەبارەی وادەی جیاکردنەوەی ناوەکان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی، دوای هاتنی ساڵی نوێ لیژنەکان دەست بەکارەکانیان دەکەن و ناوەکان جیادەکەنەوە، دوای جیاکردنەوەش ناوەکان رادەگەیەنرێن.
 

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارباژێڕ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
پێشت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارباژێڕ کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
سبەینێ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن دادەنرێت
دواتر سبەینێ به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – ناوتاق ـ زه‌ڕایه‌ن دادەنرێت
ەیوەندیدار