کەسێک بەتۆمەتی کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان و پێدانی زەوی دەستگیرکرا



ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەبەرژەوەندی یەکێک لە کاندیدەکانی پارێزگای سەلاحەدین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاری کردووە و هەستاوە بە کۆکردنەوەی کارتی دەنگدان، لەبەرامبەردا بەڵێنی دابەشکردن و پێدانی زەوی بەخەڵک داوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە ئەمنییەکانی سامەڕا هەستاون بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک کە کارتی دەنگدانی لەبەرامبەر بەڵێنی پێدانی پارچەزەویدا لێ وەرگرتوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەینی ڕابردوو حکومەتی عێراقی ڕایگەیاند لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە کە لە دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێریی دارایی پێکهاتوون، کاری لیژنەکەش چاوپێداخشانەوەیە بەسەر بانگەشەی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتیاندا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.

هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان
پێشت هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان
سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد
دواتر سودانی پەیامێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد
ەیوەندیدار