رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر



وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە چەند بانکێک پەیڕەو دەکرێت و ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆلاری كاش لە عێراق هەر دەمێنێت و زۆرینەی مامەڵەكان لە پێشتردا لە عێراق دەستاو دەست بووە و ئەو هەنگاوەی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بە نیازن كاری لەسەر بكەن پڕۆسەیەكی درێژخایەنە كە بەشێكی مامەڵە داراییەكان لە بری دۆلار بە دینار بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر بانكی فیدراڵیی ئەمریكا دۆلاری كاشی تەنها بە بانكی ناوەندیی عێراق دەدا و ئێستا دۆلار بە پێنج بانك لە عێراق دەدات و ژمارەی بانكەكان زیاددەكات سەرجەم بانكە بازرگانییەكان دەتوانن پشكیان لەو دۆلارەکاشەدا هەبێت و بانكی ناوەندیی عێراق ڕۆڵی چاودێریكردن لەم بابەتەدا دەبینێت.

بەگوێرەی تێڕوانینەکانی وتەبێژی بازڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و لە دوای سەری ساڵی نوێوە بەهای ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار خانەی ١٥٠ هەزار دینار.

ڕۆژنامه‌یەکی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل دەستی بەبەردانەوەی ئاو بۆناو تونێلەکانی غەززە کرد
پێشت ڕۆژنامه‌یەکی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل دەستی بەبەردانەوەی ئاو بۆناو تونێلەکانی غەززە کرد
ئەمریکا برنج بۆ بەشەخۆراک دەنێڕێت
دواتر ئەمریکا برنج بۆ بەشەخۆراک دەنێڕێت
ەیوەندیدار