ئەمریکا برنج بۆ بەشەخۆراک دەنێڕێت



بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتوو كەشتییەكی گەورەی بارکراو بە برنجی ئەمریكی گەیشتووەتە بەنداوی ئوم قەسر و دوای پشكنین دەست بەداگرتنی دەكرێت تا لە بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ هەینی ١٥ی كانوونی یەكەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دەستیان كردووە بە بەتاڵكردنەوەی  كەشتییەكی گەورەی برنج، بۆ گواستنەوەی برنجی هاوردەكراو لە بەندەری ئوم قەسرەوە بۆ كۆگاكانی خۆراك لە بەغدا و پارێزگاكان تا لە بەشەخۆراكی مانگانە دابەش بكرێت.

باس لەوەش كراوە، برنجەكە لە جۆری ئەمریكییە و بڕەكەی ٤٣ هەزار تۆنە و دەستكراوە بە پشكنین بۆی دواتر بۆ پارێزگاکانی دیکە دەگوازرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كارەكانیان خێرا كردووە بۆ داگرتنی سەرجەم برنجەكە، هەروەها ئەو برنجە لە بەشەخۆراكی ئەم مانگە دابەش دەكرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا برنجی دیکە دەگات.

ئەمساڵ تەنیا یەك وەجبە برنجی ئەمریكی لە بەشەخۆراكی مانگانە دابەشكراوە، هاووڵاتی لەجۆر و تامەكەی رازی بوون، بە هاتنی بۆ بەشەخۆراك دەبێتە دووەمین وەجبەی ئەمساڵ.

رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر
پێشت رێوشوێنی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر
داهاتی باج لەهەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە
دواتر داهاتی باج لەهەرێم بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر زیادی کردووە
ەیوەندیدار