داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی چەند بووە



ماڵپەری شەفافیەت داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوكردەوە، كە زیاترە ٤٢٦ ملیۆن دینار، كە بەراورد بە دوێنێ هەینی بەڕێژەی ١٨% واتا ٩٧ ملیۆن دینار كەمیكردووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ بڵاوكردنەوەی ڕۆژانەی داهاتە نانەوتییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 17ی 12ی 2022 داهات  ٤٢٦ ملیۆن و ٤٤٨ ھەزار دینار بووە، كە بەراورد بە دوێنێ هەینی بەڕێژەی ١٨% واتا ٩٧ ملیۆن دینار كەمیكردووە.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینە و ٢٧ وەزارەت و دەستە و ٦٠٠ فەرمانگە پێكھاتووە، ئەمەش ھەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داھاتەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان.

تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا
پێشت تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا
عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی نوێژی جەنازەوە هاتەدەنگ
دواتر عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی نوێژی جەنازەوە هاتەدەنگ
ەیوەندیدار