عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی نوێژی جەنازەوە هاتەدەنگ



ڕێبەڕی ڕەوتی سەلەفییەكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموومان خەفەتبارین بە لەدەست دانی فەرماندەی ئاوا ئیماندارو چاكەكارو خۆشەویست، دەشڵێت،” ئەنجامدانی نوێژی جەنازە لەسەر فەرماندە ئاكام وەڵامێكە بۆ جێندەریەكان لە لایەكەوەو بۆ تەكفیریەكانیش لەلایەكی ترەوە”.

عەبدوللەتیف سەلەفی، ڕێبەڕی ڕەوتی سەلەفییەكانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، نوێژی جەنازە لە سەر فەرماندە ئاكام عومەر، لەلایەكەوە هەموومان خەفەتبارین بە لەدەست دانی فەرماندەی ئاوا ئیماندارو چاكەكار و خۆشەویست و لەلایەكی تریشەوە دڵخۆشین بە ئەنجامدانی نوێژی جەنازە.

دەشڵێت،”ئەنجامدانی نوێژی جەنازە لەلایەن ئەو هەموو پێشمەرگەیەی هێزی كۆماندۆ لە بارەگای فەرماندەیی، وەڵامێكە بۆ جێندەریەكان لە لایەكەوە و بۆ تەكفیریەكانیش لەلایەكی ترەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێویستە هەموو بەرپرسان دەرس و عیبرەتی لێ وەربگرن و تێ بگەن كە لەگەڵ خوا بن لای خەڵكیش خۆشەویست دەبن، پەروەردگار بە شەهید قەبوڵی بكات و پلەی بەرزی بەهەشتی بە نسیب بكات.

داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی چەند بووە
پێت داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی چەند بووە
محەمەد شیاع سودانی؛بەڵێنێك بەمامۆستایانی وانەبێژ دەدات
دوات محەمەد شیاع سودانی؛بەڵێنێك بەمامۆستایانی وانەبێژ دەدات
پەیوەندیدار