عێراق چەندکەسێکی بەتۆمەتی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرد



حکومەتی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بەشێک لە هێرشبەرەکان پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە،

جەنەڕاڵ یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەکانمان توانیان، دوای هەوڵی چڕ و پڕی تەکنیکی و هەواڵگری، ناسنامەی تاوانباران دەستنیشان بکەن”، لە کاتێکدا “زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە بەشێکیان ، بەداخەوە بەستراوەتەوە بە هەندێک لە دەزگا ئەمنییەکانەوە”.

یەحیا ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەشکرد، 13 که س بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکان و پاڵپستیکردنی ئەو کەسانە دەستگیرکراون، کە بەداخەوە هەندێکیان لەنێو هێزە ئەمنی و هیزە چەکدارییەکانن، هەوڵەکانی دەزگای هەوالگری سەرکەوتوبوون لە دۆزینەوەی ئەنجامدەران و ئەوانەشی هاوکاریی لۆجستییان کردوون.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەرەبەیانی ٨ی کانوونی دووەمدا بە چەند مووشەکێک هێرشی کرایە سەر ، هێرشەکان زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە، بەڵام حکومەتی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی و داوای لە حکومەتی عێراق کرد تاوانباران بدۆزنەوە و ڕێگری بکەن لە پەرەسەندنی ئەو هێرشانە.

ئەمە یەکەم هێرشە بۆ سەر باڵیۆزخانەکە لە بەغدا، هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، لە پاشخانی شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا سەریان هەڵداوە، ئەمەش لەپای ئەو پشتیوانییە لۆجستی و مەعنەوەییەیە کە ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی دەربریوە.

نرخی دۆلار لە بازارەکاندا شکا
پێشت نرخی دۆلار لە بازارەکاندا شکا
ساختەکارییەکی گەورە لە مۆڵەتی شۆفێریدا ئاشکرا کرا
دواتر ساختەکارییەکی گەورە لە مۆڵەتی شۆفێریدا ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار