نرخی دۆلار لە بازارەکاندا شکا



لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی بۆ 155 هەزار و 800 دینار.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەیدا 100 دۆلار بەرامبەر 156 هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاردا نرخەکان گۆرانکارییان بەسەرداهات و دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆش لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 155 هەزار و 800 دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە کردنەوەی بازار نزیکەی 350 دیناری لێبۆتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ڕیککەوتنیکی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی ڕاگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکە لە ساڵی ئایندەدا ئەمریکا دۆلاری کاشی پێویست بۆ عێراق دەنێریت ، بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار ،

لەهەمان کاتدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی خستنە بازاری دۆلاری ئاشکرا کرد ، بەپێی بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بری 219 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە ، لەو بڕە 15 ملیۆن و 790 هەزار دۆلاری بەکاش بووە.

ڕێژەی باران بارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکرایەوە
پێشت ڕێژەی باران بارین لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکرایەوە
 عێراق چەندکەسێکی بەتۆمەتی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرد
دواتر  عێراق چەندکەسێکی بەتۆمەتی هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرد
ەیوەندیدار