بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن دەکرێت



ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆماریخوازەکان زۆرینەن تیایدا، ڕەزامەندی نیشاندا لبە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات.

لە دەنگدانێکدا کە لە ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، کۆماریخوازەکان بە ٢٢١ دەنگی بەڵێ لە بەرامەبر ٢١٢ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان بڕیار درا لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن بکرێت.

بەم دەنگدانەش، پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی بایدن لە پۆستەکەی کارا دەکرێت کە ماوەیەکە کۆماریخوازەکان کاری لەسەر دەکەن. سەرۆکی ئەمریکا تۆمەتبار کراوە بەوەی لە پەیوەندیيە بازرگانییەکاندا سوودی بە هانتەر بایدنی کوڕی گەیاندووە.

لە دوای دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، بایدن لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە پرۆسەکە سەرلەبەری سیاسیی و بێ بنەمایە.

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوەی دوورخستنەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەی دەبات بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت کە تیایدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێت، میدیاکانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن ببێتە پرۆسەیەکی سیاسیی لە دژی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی.

کۆماریخوازەکانی کۆنگرێس، بەپێویستی دەزانن لە پەیوەندییەکانی نێوان بایدن و هانتەر بایدنی کوڕی سەبارەت بە پەیوەندیە بازرگانییەکانیان بکۆڵدرێتەوە.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەم لێکۆڵینەوەیە ببێتە گرنگترین بابەتی مشتومڕ لە کێبڕکێی سەرۆکایەتییدا.

ئەگەر لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بایدن تۆمەتەکەی لەسەر ساغ بووەوە، ئەوا لە ئەنجومەنی پیراندا چارەنووسی سەرۆکە دیموکراتخوازەکە بە دەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە میانی سەرۆکایەتییدا لە ٢٠١٦-٢٠٢٠ بۆ یەکەم جار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داوای دوورخستنەوەی کرا و تۆمەتەکەی لەسەر ساغ بووەوە، بەڵام لە دەنگدانەکەی ئەنجومەنی پیراندا تۆمەتەکەی لەسەر لابرا.

یەحیا ڕەسوڵ: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیرکران
پێشت یەحیا ڕەسوڵ: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیرکران
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری کار و چالاکییەکانی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار