یەحیا ڕەسوڵ: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەستگیرکران



وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای ڕاگەیاند کە پەیوەندیشیان بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەك ئەنجامدەری ئەو هێرشەیان دەستگیرکرد کە ڕۆژی 7ی ئەم مانگە کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بارەگای ئاسایشی نیشتمانی و چەند باڵەخانەیەکی حکومیی لە بەغدا کە بە دەستدرێژیکردنە سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق وەسفیکرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەنجامدەرانی هێرشەکە پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەکانەوە هەیە و هەوڵەکانیش بۆ گەیشتن بەوانەی ڕۆڵیان لە هێرشەکەدا هەبووە بەردەوامن.

یەحیا ڕەسوڵ ڕاشیگەیاند، ژمارەیەك لەوانەش کە هاوکاری لۆجستییان بۆ هێرشبەرەکان دابینکردووە ڕاگیراون و ئەنجامدەرانی هێرشەکەش ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

وتەبێژەکەی سودانی جەختیشیکردەوە لەوەی بێدەنگ نابن بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە کە دەبنە هۆی دروستکردنی هەڕەشەی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و لەکەدارکردنی ناوبانگی.

پشکنین بۆ برنجەکانی ناوبازاڕ ئەنجامدرا
پێشت پشکنین بۆ برنجەکانی ناوبازاڕ ئەنجامدرا
بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن دەکرێت
دواتر بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لێکۆڵینەوە لەگەڵ بایدن دەکرێت
ەیوەندیدار