لیژنەی دارایی بۆ بودجەی 2024 ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە



 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ‌ بەهیچ شێوەیەك خەرجی بودجە ڕاناگیرێت.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ حكومەت و چاوەڕێی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی 2024 دەكەن بۆ ئاگاداربوون لە شێوازی خەرجی لە ساڵی نوێدا.

ڕاشیگەیاندووە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەم زووانە ئەو كارە تەواو دەبێت و بەهیوان خشتەكان ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێی 2024 خەرجییەكان ڕاناگیرێن و جێبەجێ‌ كردنی بودجە بەردەوام دەبێت.

 

“ئەو باجەی ئێستا لە هەرێم وەردەگیرێت حەلوشە ئیجرائاتەکان زۆر و توندن”
پێشت “ئەو باجەی ئێستا لە هەرێم وەردەگیرێت حەلوشە ئیجرائاتەکان زۆر و توندن”
ڕێبەر ئەحمەد: لە عێراق و هەرێم سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران
دواتر ڕێبەر ئەحمەد: لە عێراق و هەرێم سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران
ەیوەندیدار