ڕێبەر ئەحمەد: لە عێراق و هەرێم سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران



وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 200 هەزار پەنابەری سووری لە عێراق هەن و دەشڵێت: “لە عێراق و هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووین بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران”.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتارێكدا لە كۆڕبەندی جیهانی پەنابەران لە جنێڤ ڕایگەیاند، شەپۆلی پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێ ڕووی لە عێراق كردووە، هەروەها دەیان هەزار پەنابەری وڵاتانی دیكە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، كە لە كەمپەكاندا جێگیركراون.

ڕاشیگەیاندووە، لە عێراق شانازی بەو دەستكەوتانە دەكەن، كە هەرێمی كوردستان بەدەستی هێناوە، هاوكات سەركەوتووبووینە بۆ لەخۆگرتنی پەنابەران.

دەشڵێت: “لە وڵاتی ئێمە دەستووری فیدراڵی و هەرێمی كوردستان هەماهەنگن لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی دیكە لەدەستبەركردنی پەنابەران، ئێمە ئاسایش و پشتیوانیشمان بۆ پەنابەران دابینكردووە بۆ ئەوەی لە عێراق بمێننەوە و بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان دۆخێكی زۆر باشمان بۆ پەنابەرەكان فەراهم كردووە، هەروەها ئەگەر بیانەوێت بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان”.

ڕێبەر ئەحمەد جەختی كردەوە، لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی (UNHCR) رێنمایی تایبەتیان دەركردووە بۆ ئەوەی كاربكەن لەگەڵ پەنابەران و هەروەها بۆ ئەو كەسانەشی داوای پەنابەرێتی دەكەن، “ئێمە بەردەوامدەبین لەو سیاسەتە”.

 

لیژنەی دارایی بۆ بودجەی 2024 ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
پێشت لیژنەی دارایی بۆ بودجەی 2024 ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
پێشەوا هەورامانی: حکومەتى هەرێم تواناى بەرگەگرتنى ئەو فشارەی نەماوە کە لە بەغداوە دەکرێت
دواتر پێشەوا هەورامانی: حکومەتى هەرێم تواناى بەرگەگرتنى ئەو فشارەی نەماوە کە لە بەغداوە دەکرێت
ەیوەندیدار