عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت



بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، مامەڵە بازرگانییەکانی عێراق و ئیمارات لە ئەمڕۆوە بە دۆلار ناکرێت، بەڵکو بە درهەم ئەنجامدەدرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ گرووپی بانکی (ئەبوزەبی یەکەم) ی ئیماراتی ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی مامەڵە بازرگانییەکان بە درهەم، کە لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنەوە سەرجەم ڕێوشوێنەکانی حەواڵە، پارەدارکردن، بازرگانی و هاوردە لە نێوان هەردوو وڵات بە درهەمی ئیماراتی ئەنجامدەدرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ سەرۆکی بانکەکە کۆبووەتەوە، هاوکات ڕێکارەکانی مامەڵەکردنیی بازرگانی و حەواڵەی پارە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، سەرجەم مامەڵەکانی حەواڵە و بازرگانی لەگەڵ ئیمارات بە درهەم دەکرێن، کە لە قۆناغی یەکەمدا پێنج بانکی عێراقی بەشدارن و دواتر قۆناغ بە قۆناغ ژمارەیان زیاد دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بانکی ئەبوزەبی یەکەم- FAB یەکێکە لە گەورەترین و بەهێزترین دامەزراوە داراییەکان لەسەر ئاستی جیهان، کە پلەبەندییەکەی بە AA- دیاریکراوە و کۆی سەرمایەکەی نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلارە.

 

خولی ئینگلیزی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
پێشت خولی ئینگلیزی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
دواتر کۆڵبەرێك بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار