کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامدرا



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی داتابەیسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كرا كە وەزارەتی كاری عێراقی، داوای چوار زانیاریی نوێی كردووە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ڕۆژى سێ شەممە لە دیوانى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەلایەتى کۆبونەوەى تایبەت ئەنجامدرا و تێیدا چەند سەرنجێک لە بارەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تاووتوێ کران.

یەکەم، دەست نیشان کردنى هۆکارى دروست بوونى جیاوازى لە ژمارەى ئەو کەمئەندامانەى کە ڕەوانەى دیوانى وەزارەتى دارایی کراون لەگەڵ ئەو لیستەى بۆ گەنجینەکان ڕەوانەکراوە و مووچەى مانگى حوزەیرانى ٢٠٢٣ لەسەر دراوە، وەک ئەوەى لە ڕاپۆرتى لیژنەى چاودێرى – عێراق بە نووسراوى ژمارە ئاڕاستەى هەرێم کراوە.

دووەم، داتابەیسی تەواوى مووچەى کەمئەندامانى هەرێم لەبەردەستە، بەڵام وەزارەتى کارى عێراق داواى چوار زانیارى تر دەکات بو تەواو بوون و یەکخستنى لەگەل زانیاریە پیویستیەکانى وەزارەتى کارى عێراق

زانیارە داوا کراواەکان لەلایەن بەغدا بریتین لە: ژمارەى بایومترى، ناوى مانگ و ساڵ کە کەمئەندام یەکەم مووچەیان وەرگرتووە، دیارى کردنى ناوى وەرگرى مووچە لەگەڵ دیارکردنى پەیوەندى (وکیل، وصى، ولى مجبر، قیوم ) نیوان وەرگرى مووچە لەگەڵ کەمئەندام.

 

نرخی غازی (شل) LPGـی ئۆتۆمبێل گرانبوو
پێشت نرخی غازی (شل) LPGـی ئۆتۆمبێل گرانبوو
٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینایان نییە
دواتر ٪٤٠ی قوتابخانەکانی عێراق بینایان نییە
ەیوەندیدار