وەزارەتێكی هەرێم لیستێكی دامەزراندنی ڕاگەیاند



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناوی پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم خشتەی ناوی پاڵیوراوانی بۆ دامەزراندن بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دوای راگەیاندنی كۆمەڵێك هەلی كار لە وەزارەتەكەیان بۆ فەرمانگەكانی دەستەبەری و ڕاهێنان لە ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ، راپەڕین و بنكەكانی قەرزی بچووك لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكانی ئامێدی، چەمچەماڵ، ئەنجامدانی پرۆسەی پاڵاوتن بۆ فۆڕمەكانی دامەزراندن كرا.

ڕاشیگەیاندووە، ناوی کاندیدان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵبەندی دانراو ناویان بۆ دامەزراندن بە شێوەی خۆبەخش و هەمیشەیی لەم خشتانەی خوارەوە ڕادەگەیەنین.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر پێشكەشكارێكی فۆڕمی دامەزراندنی خۆی بە مافخوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەتوانێت تانەی خۆی پێشكەش بكات.

 

مونا قەهوەچی: لابردنی کورسی کۆتاکان ئەجێندای سیاسی لە پشتەوەیە
پێشت مونا قەهوەچی: لابردنی کورسی کۆتاکان ئەجێندای سیاسی لە پشتەوەیە
بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار