بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند



بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 3:31 خوولەك، بوومەلەرزەیەك بە دووری 15 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژئاوای شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و هاووڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێ‌ كردووە.

وەزارەتێكی هەرێم لیستێكی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتێكی هەرێم لیستێكی دامەزراندنی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار