نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزی



نرخی زێڕ کەمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، هاوکات لە هەرێمی کوردستان نرخەکەی دانەبەزیوە و نزیکە لە ڕۆژانی ڕابردوو.

ئەمرۆ سێشەممە، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی و کەمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، هەر ئۆنسەیەک لە نزیک ١٩٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ ١٩٧٥ دۆلار، کە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا نزیک نەبووەتەوە لەو ئاستە.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و بەهای دۆلار کە دواجار نرخی زێڕ دادەبەزێنێت.

هاوکات لە هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ دانەبەزیووە و نرخەکەی نزیکە لە ڕۆژانی ڕابردوو سەرباری دابەزینی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خواست و خستنەڕووی زێڕ لە بازاڕ.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢٤) بە ٥١٠ هەزار دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢١) بە ٤٥٠ هەزار دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (١٨) بە ٣٩٠ هەزار دیناری عێراقی

لیرەی عەیار (٢١) بە ٤٥٠ هەزار دیناری عێراقی

حکومەت 330 ملیۆن دیناری لە سەرپێچیکاران وەرگرتووە
پێشت حکومەت 330 ملیۆن دیناری لە سەرپێچیکاران وەرگرتووە
یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا
دواتر یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار