یەکەمین ڕێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا



ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا یەکەمین رێکخراوی تایبەت بە نەخۆشانی داون سیندرۆم ڕاگەیەنرا، کارەکانی ڕیکخراوەکە تایبەت دەبێت بەوکەسانەی کە نەخۆشی داونسیندرۆمیان هەیە.

لەبارەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەوە لەلێدوانێکدا ئامانج عەبدوڵا بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەکە بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، ئێمە وەک خێزانێک ساڵانێکە لەم بوارەدا کار دەکەین و ئەم چینە لەناو چینەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا وەک تەنها چین ڕێکخراویان نەبوو بۆیە بە هاوکاری کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز رێکخراوەکەمان دامەزراند.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم رێکخراوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێرا لەوبوارەدا و وەک بەستەرێکی گەیەنەر لەنێوان حکومەت و دامو دەزگاکان و رێکخراوەکاندا لەپێناو نەخۆشانی داونسیندرۆم کارەکانیان دەکەن بۆئەوەی کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بکەینەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو ئامارانەی لەبارەی نەخۆشانی داونسیندرۆم دەخرێنەڕوو نافەرمین، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ خاوەنپێداویستی تایبەت لەزیادبووندان بەتایبەتی داون کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ خێزان نەخۆشەکانیان تۆمارکردووە و ئەم رێژەیەش زیاترە و هەوڵدەدەین لەشارەکانی دیکەش لقمان هەبێت و بتوانین داتا و زانیاری ورد لەوبارەیەوە کۆ بکەینەوە و مانگانەو ساڵانە بیخەینەڕوو.

وتیشی، هەوڵدەدەین داواکارییەکانی نەخۆشەکان و کەسوکاریان جێبەجێ  بکەین و چەندین سەنتەر بەمەبەستی خزمەتکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا بکەینەوە و داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین هاوکارییان بکەن و بتوانین خول و ڕاهێنانی پیشەییان بۆ بکەینەوە لەبوارە جیاجیاکاندا.

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزی
پێشت نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزی
قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
دواتر قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
ەیوەندیدار