كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دیاری كرا



پەرلەمانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی دیاری كرد.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی نائاسایی بڵاوكردەوە، كە تیایدا ڕۆژی چوار شەممە لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ سەرۆكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیار بوو، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە پەرلەمان كۆببێتەوە و سەرۆك هەڵبژێرێت.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند، سبەی کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناکرێت.

هەدەپە ناوەكەی بۆ “دەم پارتی” گۆڕی
پێشت هەدەپە ناوەكەی بۆ “دەم پارتی” گۆڕی
پارەی نەخۆشخانە و كلینیكەكان بوو بە ئەلیكترۆنی
دواتر پارەی نەخۆشخانە و كلینیكەكان بوو بە ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار