مەسرور بارزانی: ڕێگریی لە گۆڕینی کورسی پێکهاتەکان بکەن



مەسرور بارزانی داوا لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی دەکات ڕێگریی لە هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم نامەیەکی دەربارەی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، جينين هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتيی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد.

ڕوونیشیکردەوە کە مەسرور بارزانی لەو نامانەدا “نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرانبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی و داوایکردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێن و پارێزراو بن”.

ئەوەشی خستەڕوو کە “پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە”.

ئەم هەنگاوەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵایەك بدات کە یەکێتی دەربارەی کورسی پێکهاتەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان تۆماری کردووە.

پێشتریش کۆمسیۆن بڕیاری دابوو کورسی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بکات کە ئەوەش ناڕەزایی پارتی و پێکهاتەکانی لێکەوتووەتەوە.

لەماوەی چوار ڕۆژدا چوار هەزار و ٩٥١ کەس لە تورکیا دەستگیر کراون
پێشت لەماوەی چوار ڕۆژدا چوار هەزار و ٩٥١ کەس لە تورکیا دەستگیر کراون
کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام نادرێت
دواتر کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام نادرێت
ەیوەندیدار