کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام نادرێت



دوای دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە عێراقییەکان لە هەوڵدان کەسێک وەک جێگرەوەی حەلبوسی لەسەر پشکی سوننەکان دیاری بکەن بۆ ئەوەی پۆستەکە بگرێتە دەست.

بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ڕابردوو سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت کە بە پێی نەریتی سیاسی عێراق لە پێکهاتەی سوننەکان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی ئەنجومەنەکە لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوو هێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنران لە نێوان مەحمود مەشھەدانی و سالم عیساوی یەکلابکرێتەوە. پشتر بڕیاردرابوو سبەی سێشەممە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو بابەتە بەرێوەبچێت.

لایخۆیەوە، موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەی کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکرێت.

هاوکات، پێویستە پێویستە هەر کاندیدێک کەخۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵاوتووە لە گەڕی یەکەم یان دووەمی هەڵبژاردنەکەدا کە ە ناو هۆڵی پەڕلەمان بەڕێوەدەچێت بتوانێت ١٦٦ دەنگ بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.

مەسرور بارزانی: ڕێگریی لە گۆڕینی کورسی پێکهاتەکان بکەن
پێشت مەسرور بارزانی: ڕێگریی لە گۆڕینی کورسی پێکهاتەکان بکەن
وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووەکە ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار