وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووەکە ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند ئەو پشووەی بە هۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بڕیار دراوە، خوێندنگە ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاگاداری کردنەوە لەوەی ئەو هەفتە پشووەی ڕایانگەیاندووە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هەر خوێندنگەیەك بە بڕیارەکەوە پابەند نەبێت، توندترین سزا دەدرێت.

دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە لە ڕۆژی سێشەممە 12ی 12ەوە تاوەكو سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پشوو دەبێت و ڕۆژی چوارشەممە 20ی 12 دەوام دەستپێدەکاتەوە.

کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام نادرێت
پێشت کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام نادرێت
یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشدەکرێت
دواتر یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار