مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان



مەسرور بارزانی بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “یەکێتی ئافرەتان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.”

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە،  “لە ٧١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بە توانا و سەرکردە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا مەسرور بارزانی، ڕایگەیاندووە، “پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە”

حکومەتی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پێشت حکومەتی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
لێزمە باران و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر لێزمە باران و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار