لێزمە باران و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی ئایندە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە چەقی شەپۆلی بارانبارین دەبێت و بارانی بەردەوام لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکە و لێزمە بارانی لەگەڵ دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەرەتا لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ شەو بەھۆی درێژبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق و سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ لەکاتی جیاوازدا ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران بە ڕێژەی جیاواز دەبێت لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەمە بەردەوامی دەبێت ، بۆ سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە درێژای کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کات و شوێنی جیاوازدا و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ تا ٢ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژھەڵات .

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێتەوە و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە بە ڕێژەی مامناوەند و ڕۆژی چوارشەممە چەقی کاریگەری ئەم شەپۆلە دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بە شێوەی بارانی بەردەوام و ھەندێک کات ھەورە بروسکە و لێزمە باران لە ناوچەکانی دیکەشدا ئەگەری بارانی باش و مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا و نزمبوونەوەی زیاتر لە پلەکانی گەرما.

 

مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان
پێشت مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان
136 کۆچبەری نایاسایی دوای پەککەوتنی بەلەمەکانیان ڕزگارکران
دواتر 136 کۆچبەری نایاسایی دوای پەککەوتنی بەلەمەکانیان ڕزگارکران
ەیوەندیدار