حکومەتی عێراق حەوت ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند



لە نوێترین بڕیاردا وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا مۆڵەتی ئاسایی بداتە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتەکەی کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندید کراون و ماوەی یەک هەفتەی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند، چونکە بەشێکی زۆری قوتابخانەکان وەک بنکەی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەکار دەهێنرێن.

لەڕآگەیەنراوێکدا وەزارەتئی پەرەردەی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەرواری ئەمڕۆوە مۆڵەت دەدرێتە سەرجەم ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەربژێر کردووە و هەتا ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن مۆڵەتەکە بەردەوامی دەبێت.

وەزارەتى پەروەردەی عێراق باسی لەوەکردووە، بڕیارەکە لەلایەن ئیبراهیم جبوورى، وەزیرى پەروەردەوە دراوە لەپێناو “دوورخستنەوەى پرۆسەى خوێندن لە گۆڕەپانى سیاسی.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە ١٨ کانوونى یەکەم لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت و پێنج هەزار و ٩٠٤ کەس خۆیان کاندید کردووە.

هاوکات، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ٣٥ هەزار و ٥٥٣ وێستگەى دەنگدان و حەوت هەزار و ١٦٦ ناوەندى دەنگدانى بۆ دەنگدانى گشتى تەرخان کردووە، ئەوە جگە لە دوو هەزار و ٣٦٧ وێستگە و ٥٦٥ بنکەى دەنگدانى تایبەت کە زۆرینەیان لە باڵەخانەى قوتابخانەکاندان.

١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ کەس لە ١٥ پارێزگاى عێراق کە تۆمارى بایۆمەترى دەنگدانیان کردووە، مافى دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق هەیە.

لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت لە شارێکی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 161 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان
دواتر مەسرور بارزانی: پابەندین بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان
ەیوەندیدار