عێراق بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی دا



ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی ناردنی قەرز سێیەمی بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و بەدواداچوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، حکومەتی عێراق قەرزێکی دیکە بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

ناردنی قەرزێکی ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوول-یان وەرنەگرتووە، تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی سێ مانگی دیکە یەکلای نەکراوەتەوە.

بۆ پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بڕیار درا
پێشت بۆ پشووی هەفتەیەكی خوێندنگەكان بڕیار درا
بکوژەکەی تەکیە دەستگیرکرا
دواتر بکوژەکەی تەکیە دەستگیرکرا
ەیوەندیدار