وەزیری پەروەردە بڕیاری لە پشووی مامۆستایان و خوێندكاران دا



ئارام سەردار- هەولێر

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تتاوەكو 24ی مانگ تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت و دوای ئەوە پشووی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كاتی یادكردنەوەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە یەكێك لە خوێندنگەكانی هەولێر بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، بە بڕیاری پەروەردە ئەمڕۆ كاتژمێرێك تاقیكردنەوەكان دواخراون بۆ یادكردنەوە و بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان و دوای ئەوە تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی 24ی ئەم مانگە كۆتا تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدرێت و 25ی مانگ پشووی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات و تاوەكو 1ی 1ی 2023 بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی 2ی 1ی 2023 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە و دوو ڕۆژی سەرەتای دەوام دانراوە بۆ بابەتەكانی هۆشیار كردنەوەی خوێندكاران لەسەر پێكەوەژیان و ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و خۆشەویستی نیشتمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕێك پارە تەرخان كراوە بۆ دروست كردنی ژووری نوێی خوێندن و دروست كردنی خوێندنگەی نوێ و نۆژەن كردنەوەی خوێندنگەكان و پڕۆسەی تەندەر و ڕێكارەكان دەستی پێكردووە و بەردەوام كاری تێدا دەكرێت.

مپاپێ‌: ئەرجەنتین لاوازە و یارییەكە دەبەینەوە
پێت مپاپێ‌: ئەرجەنتین لاوازە و یارییەكە دەبەینەوە
فیفا وەڵامی سەرۆكی ئۆكراینا ناداتەوە
دوات فیفا وەڵامی سەرۆكی ئۆكراینا ناداتەوە
پەیوەندیدار