فیفا وەڵامی سەرۆكی ئۆكراینا ناداتەوە



پێش ڕۆژێك لە كۆتایی جامی جیهانی قەتەر 2022، یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ “فیفا” ڕێگە بە ڤۆڵۆديمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا نادات لە سبەینێ‌ یەك شەممە و بەر لە یاریی كۆتایی مۆندیال، پەیامی ئاشتی پەخش بكات.

بەپێی تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریكایی، زیلینسكی داوای لە فیفا كردبوو، بەر لە یارییەكەی ئەرجەنیتن و فەرەنسا، ڕێگەی پێبدرێت لەڕێی تایبەتمەندی ڤیدیۆكۆنفرانس وتارێك بۆ جیهان پێشكەش بكات و پەیامی ئاشتی پەخش بكات.

فیفا وەڵامی داواكارییەكەی زیلینسكی نەداوەتەوە، چونكە بەپێی بنەماكانی یەكێتییەكە، ڕێگە بە پەخشكردنی پەیامی سیاسی نادرێت لە جامی جیهاندا.

دوێنێ‌ هەینی ڕووسیا بە 70 مووشەك ئۆكراینای بۆردومان كرد، ئەمەش بە یەكێك لە گەورەترین هێرشەكانی ڕووسیا بۆسەر وڵاتەكە دادەنرێت لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا كێیڤ هۆشداریی دابوو لە پیلانێكی مۆسكۆ بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی گەورە و هەمەلایەنە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە.

 

 

وەزیری پەروەردە بڕیاری لە پشووی مامۆستایان و خوێندكاران دا
پێشت وەزیری پەروەردە بڕیاری لە پشووی مامۆستایان و خوێندكاران دا
ئەمڕۆ، ڕۆژی ئاڵای كوردستانە<br> ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە و پەڕلەمان بۆ ئەو بڕیارەی دەركرد؟
دواتر ئەمڕۆ، ڕۆژی ئاڵای كوردستانە<br> ڕۆژی ئاڵا لە چییەوە هاتووە و پەڕلەمان بۆ ئەو بڕیارەی دەركرد؟
ەیوەندیدار