تەرمی دووان لە قوربانییانی ئاگرەکەی سۆران گەڕێندرانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان



تەرمی دوو کەس لەو هاووڵاتییانەی کە لە ڕووداوی سووتانی باڵەخانەکەی سۆراندا گیانیان لەدەستدا گەڕێندرانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە ئامادەبوونی هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران گیانیان لە دەستدابوو، بەڕێکرا بۆ زێدی خۆیان.

ڕۆژی هەینی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگر لە باڵەخانەیەك کەوتەوە کە خوێندکاران و مامۆستای تێدا نیشتەجێبوون، بە هۆیەوە  14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.

چوار ڕاوچی دەستگیرکران
پێشت چوار ڕاوچی دەستگیرکران
بەم ١٦ مەرجە خانووە زیادەڕۆییەکان تاپۆ دەکرێن
دواتر بەم ١٦ مەرجە خانووە زیادەڕۆییەکان تاپۆ دەکرێن
ەیوەندیدار