چوار ڕاوچی دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری مێرگەپان چوار ڕاوچی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان بە هاوکاری ئاسایشی سورداش لە سنوری گوندی سێکانیان چوار ڕاوچیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرا بەسەر کەلوپەل و پێداویستیەکانیاندا کە بریتی بوون لە ٢ چەکی جۆری تاپڕ و ١٩ فیشەکی تاپڕ، لەگەڵ ٢ لایتی دەستی و ئۆتۆمبیلێک.

 

ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکرێت
پێشت ئەمڕۆ سکاڵا لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکرێت
تەرمی دووان لە قوربانییانی ئاگرەکەی سۆران گەڕێندرانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دواتر تەرمی دووان لە قوربانییانی ئاگرەکەی سۆران گەڕێندرانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ەیوەندیدار