قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم دەبێت سزا بدرێت



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی ڕووداوەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیان لەدەستدان و سووتانی لێکەوتووەتەوە، هەموومانی غەمبار کرد، لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.

ئەمریکا وەڵامی گروپە چەکدارەکان دەداتەوە
پێشت ئەمریکا وەڵامی گروپە چەکدارەکان دەداتەوە
لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی سۆران دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا
دواتر لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی سۆران دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار