ئەمریکا وەڵامی گروپە چەکدارەکان دەداتەوە



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکا لوید ئۆستن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع گفتوگۆی ئەو هێرشانەیان کردووە کە لە عێراق دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان و باسیان لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کردووە بۆ پاراستنی کارمەندانی دیپلۆماسی و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان.

لەوبارەیەوە پات رایدەر سکرتێری ڕۆژنامەوانی پێنتاگۆن ، ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، قسەی کردووە و باسیان لە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کردووە بۆ پاراستنی کارمەندانی دیپلۆماسی و راوێژکارانی هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، ئۆستن سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردووە کە شەوی ڕابردوو کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و پێشوازی لە لێدوانەکەی سەرۆکوەزیران کرد کە سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە و بە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” ناوزەندی کردووە کە ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیاندا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەرامبەر بەو کەسانەی کە هێرش دەکەنە سەر کارمەندەکانیان. دەشڵێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، کەتائیب حزبوڵڵا و نوجەبا، پێکەوە بەرپرسیارن لە زۆربەی هێرشەکان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بۆیە ئەمەریکا مافی خۆیەتی وەڵامی یەکلاکەرەوە لە دژی ئەو گروپانە بداتەوە.

وزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەشکردووە،”هێرشی میلیشیاکانی سەربەئێران، سەروەری و سەقامگیری عێراق دەخەنەمەترسییەوە و سەلامەتی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی ناپارێزن.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گشت بەرپرسە ئەمنییەکانی ڕاسپاردبوو، کە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بکەن و ئەنجامدەرانی هێرشەکە ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

چەند شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت چەند شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم دەبێت سزا بدرێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم دەبێت سزا بدرێت
ەیوەندیدار